ئاگاداری 3 بۆ میهره‌جانی '' به‌ڕۆژه ''
له گه‌ڵ سڵاو
له كۆتایی دوایین مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌م بۆ میهره‌جانی '' به‌ڕۆژه '' بۆ شێعر به‌رهه‌می نه‌وه‌د وهه‌شت كه‌سمان به ده‌ست گه‌یشت و پڕ به‌دڵ ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین و ده‌ستی هاوڕێیه‌تییان ده‌گوشێن و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. پێویسته ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نین كه له ئێستاوه به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌خرێنه به‌ر ده‌ستی لیژنه‌ی داوه‌ران كه لیژنه‌یه‌كی چه‌ند كه‌سیه و له شاره‌جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵبژێراون و دوای ده ڕۆژ ئاكامی داوه‌ریه‌كه‌یان ڕوون ده‌بێته‌وه. ئێمه‌ش ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگهێشتی میهره‌جان ده‌كرێن هه‌ر لێره‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نینه‌وه و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی میهره‌جانیش ڕۆژی نۆی خه‌زه‌ڵوه‌ره دیاری كراوه. ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه به‌رنامه‌كه‌مان كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی تێ بكه‌وێ یان دوا بكه‌وێ، دیسان هه‌ر لێره‌وه به ئاگاداری دۆستان ده‌گاته‌وه. له كۆتاییشدا بۆ دۆستانمان له باشوور كه به‌رهه‌میان بۆ ناردوین و منه‌تباریان كردوین ده‌ڵیین زۆرمان به شانازی ده‌زانی كه بمانتوانیبا میواندارییان بكه‌ین له كۆڕه‌كه‌ماندا به‌ڵام به داخه‌وه وه‌ك پرسی ده‌زگای پێوه‌ندیدارمان كردووه ده‌ڵێن لانی كه‌م ماوه‌ی دوومانگی پێویسته تا ته‌رتیبی كاروباری هاتنیان بۆ بكرێت، دیاره ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده‌مان مه‌ودا به ده‌سته‌وه نه‌ماوه و هه‌ر لێره‌وه داوای لێ بووردنیان لێ ده‌كه‌ین.
لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بنكه‌ی '' به‌ڕۆژه ''
ئه‌م وێبلاگه ته‌رخان کراوه بۆ هه‌واڵ و کاروباری ڕه‌سمی و ڕاگه‌یاندراوه‌کانی بنکه‌ی ''به‌ڕۆژه'' ی بانه