هه‌واڵ

دوێنێ ۲۸/۱۰/۱۳۹۰ یارمه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ جه‌ماوه‌ری باژێری وان له‌ تورکیا که‌ بریتی بوو له‌ ۱۳۲۰ کووره‌ی نه‌وتی - کاره‌بایی به‌ره‌و سنووری تورکیا به‌ڕێ کرا . ئه‌م یارمه‌تیانه‌ به‌ ده‌سپێشخه‌ری بنکه‌ی ئه‌ده‌بی ، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری به‌ڕۆژه‌ی بانه‌ و به‌ تێکۆشانی هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ شوورای ئیسلامی بانه‌ و کۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری پارێزگای کوردستان پێک هات و جێگای خۆیه‌تی سوپاس و ڕێزمان پێشکه‌شی هه‌موو جه‌ماوه‌ر بکه‌ین که‌ به‌ ده‌نگمانه‌وه‌ هاتن و ئه‌م کاروانه‌یان بۆ ئاماده‌ کردن و به‌ڕێ کرد ن پشتگیری کرد.

ڕوون کردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر ''فستیڤاڵی شێعری کورته‌نامه''‌ ی بانه

له‌ وڵامی ئه‌و پرسیارگه‌له‌ی له‌ لایه‌ن شاعیرانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بنکه‌ی به‌ڕۆژه‌ی بانه‌ کراوه‌ و بۆ ئاگاداری هه‌موان ئه‌م چه‌ند وته‌یه‌ سه‌باره‌ت ''فستیڤاڵی شێعری کورته‌نامه‌''ی بانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین.

1 - هه‌روه‌ک هه‌موولایه‌ک ئاگادارن شێعری مه‌سێج له‌ کۆڕه‌کانی بانه‌ و به‌تایبه‌تیش له‌ لایه‌ن شاعیرانی ئه‌م بنکه‌وه‌ زۆرترین کار و مانۆڕی له‌ سه‌ر پێشکه‌ش کراوه.‌

2 - له‌ چه‌ندین کۆمه‌ڵه‌ شێعر و نامیلکه‌دا نموونه‌ی ئه‌و شێعرانه‌مان به‌ چاپ گه‌یاندووه‌.

3 - کۆڕی شێعری ژێر 123 پیت که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م بنکه‌وه‌ له‌ خه‌رمانانی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌ چوو پانتاوێکی دیکه‌ بۆ ئه‌ه‌زموونی کورته‌ شێعر و به‌تایبه‌تیش مه‌سێج یان کورته‌نامه‌ بوو.

4 - ئه‌م فستیڤاڵه‌ بۆ ورووژاندنی زیاتری ئه‌م بابه‌ته‌ و به‌ مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و پێنووسانه‌ که‌ له‌ بواری کورت ترین فۆڕمی شێعری دا خه‌ریکی داهێنان و ئه‌زموونکارین پێک دێت و پێمان وایه‌ کورت ترین مه‌ودای نووسینی شێعر له‌ قه‌باره‌دا بۆ وه‌ ده‌بێ و ده‌شێت که‌ مه‌جالێکی تایبه‌تی تری پێ بده‌ین و پێناسه‌ی فۆڕم و بیچمی کورت ترین شێعریش به‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌وه‌ کارێکی ئاسان و بوارێکی زۆر هه‌موار نیه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م مه‌جالانه‌ بۆ زیاتر پڕۆڤه‌ کردن و شیکاری و ئه‌زموونکاریش له‌و بواره‌دا و بۆ هه‌موار کردنی زیاتری ئه‌و بواره‌ش پێویست و زه‌رووریه‌ . ئه‌مه‌ش به‌ مانای بڕیار دان بۆ وه‌ها شێعر و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی نیه‌ و نابێ و پێکه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ یارمه‌تی هه‌موان هه‌نگاوێکی به‌ بڕشت بۆ پێشه‌وه‌ بنێین.

5 - ناوه‌رۆکی شێعر و فۆڕمیشمان تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو ئازاد کردوه‌ و ته‌نیا به‌ '' بڕگه‌ '' ئه‌ویش به‌ ژماره‌ی چل کورتی شێعره‌کانمان سنووردار کردووه‌ ئه‌وه‌ش به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو چه‌شن و جۆرێکی شێعر به‌ هه‌ر فۆڕمێکه‌وه‌ مادام له‌ قه‌باره‌دا له‌ چل بڕگه‌ زیاتر نه‌بێ ته‌نانه‌ت به‌ شێوازی کلاسیک مه‌جالی حوزووری له‌م فستیڤاڵه‌دا هه‌یه‌ و پانتایی فستیڤاڵی بیگومان پێ به‌رفراوانتر ده‌بێت .

6 - بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی گرفتی هێڵی ئینتێڕنێت که‌ له‌م ماوه‌دا ڕووی دا (لانیکه‌م لای ئێمه‌ ئه‌وه‌ندی ئاگامان لێیه‌تی) مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه‌کان ناچارین تا کۆتایی مانگی به‌فرانبار درێژتر بکه‌ینه‌وه‌ . ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێکه‌ بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی که‌ له‌ ناوه‌رۆکی پڕۆگرامی فستیڤاڵ به‌ باشی ئاگادار نه‌بوون و نه‌یانده‌زانی چۆن به‌رهه‌مێک ده‌توانن بۆ نووسینگه‌ی فستیڤاڵ به‌ڕی بکه‌ن .هیوادارین به‌و مۆڵه‌ته‌ نوێ یه‌ و به‌و تێبینیانه‌ی ئاڕاسته‌مان کرد هاوکاری و به‌شداری زیاتری شاعیرانی هێژا فستیڤاڵی شێعری کورته‌نامه‌ به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی زیاتر به‌ڕێ بفه‌رموون . دیاره‌ ئه‌م پڕۆژه‌ بۆ هه‌موانه‌ و ئه‌رکی هه‌موومانه‌ که‌ شاعیران له‌ هه‌ر کوێیه‌ک بن ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ .

7 –له‌ بیست وپێنجی به‌فرانباردا ناوی ئه‌و دۆستانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ تا ئه‌و کات به‌رهه‌میان به‌ ده‌ستمان گه‌یشتبێ هه‌ر بۆیه‌ تکاکارین خۆتان له‌ وێبلاگی بنکه‌دا وریای گه‌یشتن و نه‌گه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌کانتان بن .

8 - تکایه‌ ته‌نیا به‌ ئیمه‌یل به‌رهه‌ممان بۆ به‌ڕی بکه‌ن و حه‌تمه‌ن وێنه‌ و بیۆگرافی خۆتان له‌ بیر نه‌چێت .ئه‌ویش به‌م دوو ناونیشانه‌ :    

perejal@yahoo.com

– baneberoje@yahoo.com

به‌ سوپاسه‌وه‌

به‌شی ڕاگه‌یاندنی بنکه‌ی ئه‌ده‌بی، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ''به‌ڕۆژه‌''ی بانه‌

17/10/1390

فراخوان اولین جشنواره شعر "پیامک"  شهرستان بانه       

 بنام ایزد منان   

به اطلاع کلیه شاعران کرد زبان میرساند که بعد از برگزاری موفق اولین شب شعر کوتاه (زیر 123 حرف) در تابستان گذشته در این شهر و استقبال گرم و پرشور شاعران ارجمند، ضمن اینکه‌ کلیه شعرهایی که در این شب شعر قرائت گردیده‌ در یک مجموعه‌ در دست چاپ میباشند ‌، اکنون این موسسه با همکاری اداره‌ محترم فرهنگ و ارشاد اسلامی بانه‌ در صدد است اولین جشنواره شعر  "پیامک"  را اجرنماید. با درخواست مشارکت جدی و فعال از کلیه شعرای عزیز ،خواهشمند است کلیه نکات زیر را در ارسال اشعار خود مد نظر قرارفرمایند . 

 1 ـ آثارتایپ شده‌ با فونت یونیکورد توسط فایل (  word ) بدون اشتباه نوشتاری ارسال شود ، چون در صورت چاپ مجموعه‌ اشعار و وجود اشتباهات نوشتاری خود مسئول خواهید بود.  

 2 ـ شعرهای خود را به ایمیل.banehberoje@yahoo.com. ارسال کنید .

3 ـ همراه با آثار ارسالی، چند سطر از بیوگرافی خود ( سابقه‌ هنری ) ، یک قطعه عکس و شماره تلفن تماس خود را برای ما ارسال فرمائید .

4 ـ حضور لهجه های مختلف کردی جشنواره را پربارتر میکند و از کلیه لهجه ها و شیوه های مختلف گفتاری و نوشتاری استقبال خواهد شد .

5 ـ اشعار شرکت داده شده بایستی از 40   هجا، دو اپیزود وهفت سطر بیشتر نباشد. ( هفت سطر و دو اپیزود نیز نباید  از 40 هجا  تجاوز کند )

6 ـ آخرین مهلت ارسال آثار  20 / 10 / 1390  بوده و مهلت تعیین شده به هیچ وجه تمد ید نخواهد شد .

7 ـ آثاری در جشنواره شرکت داده خواهد شد که پیش از این در هیچ کتاب ، مجله و جزوه ای به چاپ نرسیده باشد .

8 ـ موضوع آثار ارسالی  دلخواه می باشد .  

9 ـ بعداز بررسی آثار توسط  هیات علمی  به سه اثر هنری برتر جوایز ارزنده‌ اهدا خواهد شد .

10 ـ پیشنهادات شما ، مارا در جهت هرچه بهتر برگزار شدن جشنواره کمک خواهد کرد و بد یده‌ منت پذیرایشان خواهیم بود.

11 ـ شرکت کننده می تواند حداکثر پانزده اثر ارسال کند که ده اثر از طرف هیات علمی انتخاب  گردیده‌ و آثار ارسالی نیز به نویسنده برگشت داده نخواهد شد .

12 ـ جهت کسب اطلاعات بیشتر با شماره تلفن های ذیل تماس حاصل فرمایید : 09183752460 – 09181768611

   

 

ئاگاداری

به‌ ئاگاداری هه‌موو چیرۆکنووسان و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان ده‌گه‌یه‌نین که‌ ئیداره‌کوللی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان ده‌یه‌وێت به‌ بێ بنکه‌ی ئه‌ده‌بی "به‌ڕۆژه‌" ده‌یه‌مین خولی فستیڤاڵی چیرۆکی بانه‌ به‌ڕێوه‌ به‌رێت ، ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌م بنکه‌ دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ساڵی ڕابردووی ئه‌و فستیڤاڵه‌ بووه‌.

ئێمه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان بۆ ئیداره‌ی ئیڕشاد و فه‌رمانداری بانه‌ و نوێنه‌ری بانه‌ و سه‌قز له‌ مه‌جلیس وشوورای شار و شاره‌داری بانه‌ به‌رز کردۆته‌وه‌ و به‌ نیازین که‌ وڵامی به‌ جێ و پێویست به‌ ئێمه‌ بدرێته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌ بردنی فستیڤاڵ بدرێته‌وه‌ به‌ خاوه‌نی بنه‌ڕه‌تی خۆی . هه‌ر بۆیه‌ له‌ هه‌موان چاوه‌ڕیی پشتگیری و یارمه‌تی ده‌که‌ین .

بانگه‌وازی فستیڤاڵی  شێعری" کورتە نامه" لە باژێری بانە

 به‌ ناوی یه‌زدانی مه‌زن 

بە ئاگاداری سەرجەم شاعیرانی کورد دەگەیه‌نین کە ئه‌م بنکەیه‌ دوای بەڕێوە بردنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی یەکەمین کۆڕی شێعری کورت (ژێر ١٢٣ پیت) لە هاوینی ڕابوردوودا کە بەشداری بەرفراوانی شاعیرانی بەخۆوە بینی و بەرهەمەکانی تایبەت بەو کۆڕەش لە دووتوێی کتێبێکدا لە ژێر چاپ دان، بەنیازە یەکەمین فستیڤاڵی شێعری "کورتەنامە"  به‌ هاوکاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی له‌ بانه‌ بەڕێوە بەرێت. لەگەڵ داواکاری بۆ بەشداری هەمەلایەنە و چالاکانە لەم فستیڤاڵەدا، تکاکارین ئەم مەرج و باروودۆخە لە ناردنی بەرهەمەکاندا ڕەچاو بکرێن.

1- بەرهەمەکان بە فۆنتی یوونیکورد و بە فایلی word    بن و هەڵەی ڕێنووسی نەبێ کە لە چاپدا بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی خۆتانە.

2- بەرهەمەکانتان بۆ ئیمەیلی  baneberoje@yahoo.com  بنێرن.

3- پێویسته‌ هاوپێچی  بەرهەمەکان کورتەیەک لە بیوگرافی (پێناسەی شاعیر)، وێنەیەکی شاعیر و ژمارەی پێوەندی یان ئیمه‌یلمان بۆ بەڕێ بکەن.

4- زاراوە جۆراو جۆرەکانی زمانی کوردی جیاوازییان نیە و پێشوازی لە بەرهەمەکان که ‌به‌ هه‌ر  شێوە زار‌ و ئاخاوتنێک نووسرابن دەکرێت.

5- ئەو شێعرانە لەم فستیڤاڵەدا دەگونجێن کە لە40 بڕگە،دوو کۆپلە یا حەوت دێر زیاترنه‌بن(هه‌روه‌سا دوو کۆپلەو حەوت دێڕەکەش لە 40  بڕگە تێنەپەڕن)

6- دوایین دەرفەت بۆ ناردنی بەرهەمەکان ٢٠/١٠/٩٠  یە کە بە هیچ شێوەیەک ئەو دەرفەته ‌فراوانتر ناکرێت.

7- ئەو بەرهەمانە لەم فستیڤاڵەدا وەردەگیرێن کە لە هیچ کۆڕێکی دیکەدا نەخوێندرابنەوەیان له‌ دووتوێی گۆڤار و نامیلکه‌ و کتێب دا له‌ چاپ نه‌درابن.

8-  ناوەرۆکی بەرهەم ئازادە.

9- بەرهەمەکان لە لایان لیژنەی ئەدەبیەوە تاووتوێ دەکرێن و بە هەڵبژاردەی بەرهەمەکان تا سێ کەس خەڵات پێشکەش دەکرێت.

10- هەر پێشنیارێک بۆ باشتر بەڕیوە چوونی ئەم فستیڤاڵە منەت بارمان دەکات و ڕێزی لێ دەگرین.

۱۱- هه‌رشاعیرێک ده‌توانێ لانی زۆر پازده‌ به‌رهه‌م بنێرێ به‌ڵام فستیڤاڵ ته‌نیا ده‌ به‌رهه‌م له‌هه‌ر شاعیرێک وه‌رده‌گرێت. به‌رهه‌مه‌کان دواتر بۆ نووسه‌ره‌کانیان ناگه‌ڕێندرێنه‌وه‌.

12- بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن پەیوەندی بەم دوو ژمارەوه‌ بکەن : - ۰۹۱۸۱۷۶۸۶۱۱-  ۰۹۱۸۳۷۵۲۴۶۰